سەلیم جبوری پۆستێكی نوێ وەردەگرێت

سەلیم جبوری سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران نزیك بووەتەوە لەوەی پۆستی وەزیری بەرگری وەربگرێت.

محەمەد كەربولی پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی میحوەری وەتەنیی رایگەیاند سەلیم جبوری نزیك بووەتەوە لەوەی پۆستی وەزیری بەرگری وەربگرێت.

پێشتر سوننەكان چەند كەسایەتییەكیان بۆ ئەو پۆستە كاندید كردبوو، بەڵام ناكۆكییە نێوخۆییەكانیان رێگربوون لە یەكلاكردنەوەی.

بە وتەی كەربولی پۆستی وەزیری پەروەردەش بۆ سەبا تائیی یەكلابووەتەوە كە لەلایەن خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانییەكەوە كاندید كراوە، بەڵام بەپێی ئەو نووسراوە فەرمییەی كە نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی لەبارەی كاندیدی وەزارەتەكانەوە پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی كردووە، محەمەد تەمیم بۆ وەزارەتی پەروەردە كاندید كراوە.

تائێستا 8 لە كۆی 22 وەزارەتی كابینەی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی بە بەتاڵی ماونەتەوە و زۆترین ناكۆكییەكانیش لەسەر كاندیدەكانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگرین.



PM:01:10:11/11/2018