قەرزەکانی سەر عێراق ئاشكرادەکرێت

پسپۆڕێکی یاسایی بری قەرزەکانی سەر حکومەتی عێراقی ئاشكراکرد و رایگەیاند، ئەگەر تەواوی بودجەی 2019 بدرێتە قەرزەکان هێشتا بەشی ناکات.

میدیا عێراقییەکان بەیاننامەکیان بڵاوکردووەتەوە، کە تیایدا جەمال ئەسەدی، پسپۆڕی یاسایی عێراقی ئاماژەی بەوەکردووە، زۆرترین قەرز لە نێو وڵاتانی جیهان عێراق کردوویەتی بۆ دانەوەشی ئەگەر تەواوی بودجەی 2019 بۆ تەرخانبکرێت بەش ناکا.

ئەو پسپۆڕە بەرپرسانی واتی بە بەهەدەردانی سامانی وڵات تۆمەتبار کردووە و جگە لە باسکردنی پێویستیی "لە رەگەوە هەڵکێشانیان"، رایگەیاندووە، تەنیا سوو و بیمەی ئەو قەرزانە لە ساڵی ئایندە دەگاتە 12 ملیار و 770 ملیۆن دۆلار.

پسپۆرەکە بەشێک لە قەرزەکانی سەر عێراق (بە دۆلاری ئەمریکی) بەم شێوەیەی لای خوارەوە خستووەتەڕوو:

- 240 ملیۆن دۆلاری بانکی ئەمریکی.

- 125 ملیۆن دۆلاری بانکی نێودەوڵەتی.

- 58 ملیۆن دۆلاری بانکی نەختی نێودەوڵەتی.

- 49 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری بیمەی هەناردەکردن.

- 37 ملیۆن دۆلاری جی ئای سی ئی.

- 30 ملیۆن دۆلاری بانکی بەریتانی.

- 15 ملیۆن دۆلاری بیمەی سەروەری.

- 13 ملیۆن و 300 هەزار دۆلاری کۆمپانیای سیمنزی ئەڵمانی.

- 13 ملیۆن دۆلاری حکوومەتی یابان.

- 12 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری حکوومەتی ئەڵمانیا.

- 12 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری بانکی چینی.

- شەش ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری بانکی سویدی.

- دوو ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری بانکی گەشەپێدانی ئیسلامی.

- یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری حکوومەتی ئیتاڵیا.


PM:10:53:11/11/2018