قایمقامیه‌تی ناوه‌ندیی قه‌زای هه‌ولێر دەستبەسەرداگرتنی حەوت تۆن چەرەساتی ماوە بەسەرچووی لە چەند کارگەیەکی چەرەسات و گوڵه‌به‌ڕۆژه لە شاری هەولێر راگەیاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە تیایدا قایمقامیه‌تی ناوه‌ندی قه‌زای هه‌ولێر له‌زاری لیژنەکانی پشکنین لە وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوە کردووە، ئه‌و چه‌ره‌ساته ماوه‌به‌سه‌رچووه‌و کاریگەریی لەسەر مرۆڤ زۆر خراپە، لە ئێستاشدا بەرهەمی ئه‌و كارگانه لەنێو بازاڕدا بڵاون و چه‌ره‌ساته ماوه‌به‌سه‌رچووه‌كانیش کرم لێی داون.
ئەوەش هاتووه، 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێریی بازرگانی هەولێرولیژنیەی پشکنین وچاودێریی بازاڕی قایمقامیەتی هەولێر سەردانی چەند کارگەیەکی چەرەساتیان کرد، وا دیاربوو ئەو چەرەساتانە هێشتا نەبرژابوون، بۆ دڵنیایی بەنوسراوێکی فەرمی رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێرـ بەشی پاراستنی ڕوەک کرا بۆ ئەوەی پشکنینیان بۆ بکرێت، دواتر دەرکەوت بەکەڵکی خواردن نایەت.
له به‌شێكی دیكه‌ی رۆاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیاردراوه چه‌ره‌ساته ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كان له‌ناوببرێن و خاوەنەکانیشیان سزا بدرێن، یەکێك لەکارگەکانیش داخراوە و بڕیاردراوه بەپێی یاسا سزا بدرێت.