وەزارەتی دارایی و ئابووری بەردوامە لە دابەشکردن موچەو، بریارە ئەمڕۆ دووشهممه مووچهی وهزارهتی خوێنی باڵا و سامانە سروشتییەکان دابهشبكرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە " ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی تشرینی دووەم مووچهی مانگی ئابی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دابهشبكرێت.
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم چیتر خشتەی مووچە بڵاونەكاتەوە و هەموو 30 ڕۆژ جارێك و لە رۆژی 5ی هەموو مانگێک وەزارەتەكان مووچە وەردەگرن و راستەوخۆ خشتەكە بۆ گەنجینەكان رەوانە دەكرێت.