ئەمڕۆ یەکگرتووی ئیسلامی بڕیارێکی گرنگ دەدات

ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی تشرینی دووەم، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە سەرۆکایەتی سەڵاحەیدن بەهادین ئەمینداری گشتی حزبەكە لە هەولێر دەستیپێكرد.

مستەفا عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتوو بە میدیای فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە، لە ڕۆژی 25ی تشرینی یەکەم كۆبوونەوەی گشتی یەكگرتوو لە دهۆك بەسترا و تیایدا ژمارەیەك ڕاسپاردە بەرزكرانەوە بۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەمڕۆ ئەو پرسانە تاوتوێ دەكرێت

ئەو ئەندامەی  ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتوو باسی لەوەشکرد، "پێدەچێت لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا بڕیاری گرنگ بدرێت و دواتر بەپێی ئەو كاتەی بۆی دیاری كراوە دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت".



AM:11:48:12/11/2018