بەلەمێکی کۆچبەران لە تورکیا ژێر ئاو کەوت

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەلەمێكی كۆچبەران لە كەناراوەكانی ئیزمیری رۆژئاوای توركیا ژێرئاو كەوت و تیمەکانی فریاکەوتن  لە ئێستاشدا بەدوای سەرنشینەکاندا دەگەرێن.

میدیای توركیا بڵاویكردەوە كاتژمێر 6:20ی  سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 12ی تشرینی دووەم  بەلەمێكی كۆچبەران لە كەناراوەكانی شارۆچكەی دیكیلیی سەر بە پارێزگای ئیزمیری رۆژئاوای توركیا ژێرئاو كەوت

بەپێی هەوالێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، دوو كۆچبەر بە مەلە خۆیان رزگاركردووە و رایانگەیاندووە كە بەلەمەكەیان ژێرئاوكەوتووە و 10 كەس بێسەروشوێنن.

لە ئێستاشدا تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی توركیا ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوەكە كراوە و كاره‌كانی گه‌ڕان و پشكنین بەدوای بێسەروشوێنبووەكاندا ده‌ستیپێكردووە و سێ به‌له‌می فریاكه‌وتنیش سه‌رقاڵی گه‌ڕانن به‌دوای سه‌رنشینانی به‌له‌مه‌كه‌دا.



PM:12:06:12/11/2018