دەست بەسەر بڕێكی زۆر دووگدا دەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی لەپێنجوێن دەستیان گرتووە بەسەر ئۆتۆمبێلێك كە بڕێكی زۆر(دووگ) چەوری باركردبوو، بەبێ دەرچوونی لەكوالێتی كۆنتڕۆڵ

عەقید كرمانج محەمەد، ئەفسەر لەبەرێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: لەبەرواری 10ی 11ی 2018 مەرفرەزەكانمان لەپێنجوێن توانیانە دەستبگرن بەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری (میك زەمینی) كە بەوتەی شۆفێرەكە  جگەری مریشكی باركردووە.

وتیشی: دوای ئەوە ئۆتۆمبێلەكە لەدەست مەفرەزەكانمان هەڵاتووە و بەتەقەكردن خۆی كردووە بەناو ماڵەكانی پێنجوێندا، بەوهۆیەشەوە هاوڵاتییەكی زۆر كۆببوونەوە، بۆیە بەهاوكاری ئاسایش توانرا بەبێ هیچ زیانێك دەستبگرین بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئەوەی پشكینین بۆ مادەكەی ناو ئۆتۆمبێلەكەكرا دەركەوت برێكی زۆر دووگی باركردبوو250 كیلۆ غرام بوو، بەبێ ئەوەی پیشكنینی بۆبكات و بەبێ دەرچوونی كوالیتی كۆنتڕۆڵ داخڵی هەرێمی كوردستانی كردبوو.

ئەو ئەفسەرەی‌ بەرێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی داوای لەهاوڵاتیان  كرد لەكاتی هەرحاڵەتێكی لەوشێوەیەدا یارمەتی مەفرەزەكانمان بدەن، چونكە ئەم جۆرە خۆراكانە بەبێ ئەوەی پشكینینی بۆكرابێت كاتێك دێنە ناوشارەوە تەنها هاوڵاتیان زەرەرمەند دەبن.



PM:12:45:12/11/2018