پلانی کوشتنی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسی ئێرانى لەلایەن رۆژنامەنووسێکی نیۆیۆرك تایمزى ئه‌مریكى ئاشكرا دەکرێت و بەڵەگەی پانی کوشتنەکەشی بینراوە لکە سعودییە لە پشتییەوە بووە.
رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزى ئه‌مریكى لە زارى چه‌ند به‌رپرسێكى ئه‌منى نزیك له محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینى سعودیه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر پرسی تیرۆركردنى ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئێرانى لەلایەن حکومەتی سعودییەوە تاوتوێكراوه، لەنێو ئەو بەرپرسانەشدا قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسی ئێرانى تێدابووە.
بەپێی پلانەکە، کە رۆژنامەکە کۆمپییەکی بینیووە باسلەوە کراوە به‌شێك له‌و به‌رپرسه ئێرانیانه راستەوخۆ بكوژرێن و به‌شێكى تریشیان ژه‌هر خواردبكرێن.
نیۆیۆرك تایمز ئاشكراشیکردووە له مانگى ئازارى ساڵى رابردوودا و لە نێو کۆبونەوەیەکدا، کە تیایدا ئه‌حمه‌د عسێرى جێگرى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى سعودیه به‌شدار بووه و به‌م دواییه‌ش له‌سه‌ر دۆسیه‌ى كوشتنى جه‌مال خاشقچی نوسه‌رى سعودى ده‌ستگیركرا، گفتوگۆ له‌سه‌ر پلانی کوشتنی ئەو بەرپرسانە كراوه.
لە كۆبوونه‌وه‌که‌داکە جوێل زامل نزیك له ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئیسرائیل (موساد) ئاماده‌ی بووه و له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارێكى به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك لوبنانیه‌وه رێكخراوه كه ناوى جۆرج نادر بووه، تیایدا عسێرى به سه‌رمایه‌داره لوبنانییه‌كه‌ى پرسیوه، ئایا تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه قاسم سلێمانی بكوژن و له‌گه‌ڵ ئاماده‌بووانى تر‌ى كۆبوونەوه‌كه پێیان راگه‌یاندووه، بۆ پلانى كوشتى سلێمانى و به‌رپرسانى تر‌ى ئێران پێویستیان به دوو ملیار دۆلاره.
پاشان سه‌رمایه‌داره لوبنانیه‌كه پێشنیارى ئه‌وه‌ى كردووه، كه كۆمپانیایه‌كى بەریتانى بۆ ئەنجامدانی ئەو كاره رابسپێردرێت، كه له‌لایه‌ن به‌رپرسێكى ئه‌منى بەریتانیه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، هاوکات كۆمپانیاكه‌ش ئاماده‌یی خۆی بۆ ئەوکارە له‌گه‌ل عه‌ره‌بستانى سعودیه نیشانداوە.
بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لەکاتێکدایە کە ململانێی نێوان هەردوو ولاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و سعودییەی حەرەبی لەوپەڕی لوتکەدایە.