سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا له یونامی رایگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌كه‌یان له چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا خۆی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه كه ببێته ئۆپۆزسیۆن یان به‌شداری له حكومه‌ت بكات.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئەمرۆ دووشەممە 12ی تشرینی دووه‌می 2018، کلاریس باستوری، نوێنەری یەکێتی ئەوروپا لە یونامی سەردانی فراکسیۆنی گۆڕانی کرد.
ئه‌وه‌شی وتووه: لە دانیشتنەکەدا نوێنه‌ری یه‌کێتی ئه‌وروپا جه‌ختی لەسەر ئەوە کردەوە کە واچاکە حکومەتی هه‌رێمی کوردستان زوو دامەزرێت و دامەزراوەکان بە زوویی بکەونە سەر رێچکەی خۆیان.
نوێنه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا دوپاتی ئەوەشی کردەوە كه بەزوویی چارەسەری کێشە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان بکرێت، نوێنه‌ری یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌گرنگیه‌وه باسی پرۆژه‌یه‌کی خۆیان کرد بۆ چاکسازی له هه‌رێمی کوردستان.
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی روونیکرده‌وه "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا بڕیاری کۆتایی ده‌دات، له ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن بوون یان به‌شداریکردن له حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم، پرۆژه‌و به‌رنامه‌ی خۆیان ئاماده‌کردووه بۆ سه‌رجه‌م سێکته‌ره‌کان، کێشەی دارایی و رێکخسته‌نه‌وه‌ی هێزی چه‌کدار ئه‌و له‌ویه‌تی کاره‌کانیانه، له‌و رووه‌وه نوێنەری یەکێتی ئەوروپا لە یونامی پشتیوانی خۆی بۆ پرۆژەکە و پەرلەمانی کوردستانیش دوپات کردەوە.
له دیداره‌كه‌دا د. شایان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان به‌شداربووه.