یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پۆڵا سیروان تاڵەبانی وەک بەرپرسی مەڵبەندی بەغدا دیاریکرد.
لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە و ئیمزای کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری سکتێری گشتی یەکێتی لەسەرە پۆڵا سیروان تاڵەبانی لە بەرواری 12ی 11ی 2018وە وەک لێپرسراوی مەڵبەندی پێنجی ڕێکخستنی بەغدا دیاریکرا.