لە دژی بڕیارەکەی ئەمریکا لەبارەی دەستگیرکردنی سێ سەرکردەی پەکەکەوە لە شاری سلێمانی خۆپیشاندان بە بەشداری چەندین ڕێکخراو و چالاکوانی مەدەنی و کەسایەتی سیاسی بەڕێوەچوو.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەک ڕێکخراو و چالاکوانی مەدەنی و کەسایەتی سیاسی لە سلێمانی خۆپیشاندانێکیان سازکرد و تێێدا داوای ڕەتکردنەوەی بڕیارەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایان کرد لەبارەی دەستگیرکردنی سێ سەرکردەکەی پەکەکەوە و دروشمی "ئێمە سەرکردەکانمان نافرۆشین" بەرزکردەوە.
هەفتەی پێشوو ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە کۆشکی سپی خەڵاتی ئەو کەسانە دەکات کە زانیاری دەبەخشن لەبارەی شوێنی موراد قەریلان و جەمیل بایک و دوران کاڵکانەوە.