بەپێی پێشبینییەکانی ماڵپەڕی accuweather تایبەت بە کەشوهەوا، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە شەپۆڵێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ماڵپەڕی (accuweather)ی ئەمریکی تایبەت بە کەشوهەوای جیهان بڵاوی کردەوە، لە 15ی ئەم مانگەوە شەپۆڵێکی دیکەی بارانبارین شارەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ماڵپەڕەکەی تایبەت بە کەشوهەوای جیهان ڕوونیشی کردووەتەوە، کە ئەم شەپۆڵی بارانبارینە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.