یانەی ریاڵ مەدرید سۆلاری دەهێڵێتەوە


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت سانتیاگۆ سۆلاری ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت سۆلاری ئەرجەنتینی و راهێنەری کاتی یانەکەی لە پۆستەکەی بهێڵێتەوەو دەستبەرداری نەبێت.
دوای دوورخستنەوەی لۆپتیگی لە یانەی ریاڵ مەدرید دانانی سۆلاری بە کاتی، ئەو راهێنەرە لە چوار یاری سەرەتایدا توانیویەتی ٤ بردنەوە تۆماربکات و یانەکەشی ١٥ گۆڵی تۆمارکردووە.
ئەمڕۆ رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردەوە یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت سۆلاری تا  کۆتایی ئەم وەرزە بهێڵێتەوەو لە پۆستەکەی بەردەوام بێت.
چەند سەرچاوەیەکی تریش باس لەوە دەکەن ئیدارەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت ئەو راهێنەرە تا ساڵی ٢٠٢٠ گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکات.



PM:07:06:12/11/2018