جارێکی تر بۆری نەوت کوردستان بەمەبەستی دزینی نەوت بە رێگای یاساغ کون دەکرێت و نەوتی لێدەدزرێت.
دوای ئهوهی لهمانگی (10) رابردوو ئهنجومهنی ئاسایش دهستگیر كردنی گروپێكی بهقاچاخبردنی نهوتی راگهیاند، جارێكی تر و لە قەزایهكی پارێزگای دهۆك ، شەش كەس بە تۆمەتی دزینی نەوت دەستگیردهكرێن،كه بۆرییەكی لاوەكی گواستنەوەی نەوتی كوردستانیان كون كردبوو. سێ لەو كەسانەی دەستگیركراون دانیشتووی هەولێرن.
سهرچاوه ههواڵیهكان ئاشكرایان كردوه، ئەو كەسانە لە رێی بەكرێگرتنی بەنزینخانەیەك لە نزیك شارۆچكهی شێخان گەیشتوونەتە بۆریی نەوتەكە و كونیان كردووە. نزیكەی دوو مانگ نەوتیان دزیوە و نەوتەكەشیان بە تانكەر رەوانەی ئێران كردووە ئەو شەش كەسە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ دەستگیركراون و دۆسیەكەشیان لە ئاسایشی دهۆكە.
لهمانگی نیسانی رابردوو ، سێ كەسی خەڵكی هەولێر، بەنزینخانەیەك لە گوندی شێف شرینێی سەر بە قەزای شێخان بە كرێ دەگرن، دواتر بۆرییەكی لاوەكی گواستنەوەی نەوتی كوردستان لە نزیك بەنزینخانەكە كون دەكەن و نەوتی لێ دەردێنن، نەوتەكەش لە شەودا بە تانكەر رەوانەی ئێران دەكەن.
جێگهی ئاماژه بۆكردنه، نزیكهی دووساڵ بهر له ئێستا نەوتی كێڵگەكانی شێخان و ئەتروش لە رێگەی تەنكەرەوە دەگوازرایەوە، بەڵام دواتر نەوتی ئەو دوو كێڵگەیە لە رێگەی بۆرییەكی لاوەكییەوە، بە بۆریی سەرەكیی گواستنەوەی نەوتی كوردستانەوە بەسترایەوە،بهڵام تا ئێستا قهبارهی نهوته دزراوهكان نهزاندراوه لهلایهن ئەو كەسانەی كە ئەو بۆرییە لاوەكییەیان كون كردبوو.
لەرووداوەکەی مانگی رابردوو ئاشکرا بوو ژمارەیەک کەس لەسەری دەستگیرکران کە ژمارەیەکیان کەسانی ئەمنی باڵادەست بوون.