زانکۆی سلێمانی دوو رۆژ پشووی راگەیاند

سەرۆكی زانكۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەبۆنەی ئەنجامدانی فێستیڤاڵی یۆبیلی زێڕینەوە بۆ یادی دامەزراندنی 50 ساڵەی زانكۆكە، بڕیاردراوە دوو رۆژ پشووی فەرمی رابگەیەندرێـت.

د. رەزا حەسەن، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، ئەمڕۆ 12ی 11ی 2018، لە كۆنگرەی رۆژانامەوانیدا كە بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی فێستیڤاڵەكە ئەنجامیدا، رایگەیاند:" رۆژانی 28 و 29 ی ئەم مانگە، بەهۆی ئەنجامدانی فێستیڤاڵی یادی یۆبیڵی زێڕینی زانكۆی سلێمانی، دەوام لە كۆلێژو بەشەكاندا ناكرێت، بەڵام خوێندكاران دەتوانن بەشداری لە فێستیڤاڵەكەدا بكەن.


PM:08:13:12/11/2018