وه‌زیری دارایی عێراق، د. فواد حسێن ڕایگه‌یاند " چه‌ند كێشه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕوی یاسای بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2019، بۆته‌وه".
فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی عێراق، له كاتی ئاماده‌بوونیدا له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان، ڕایگه‌یاند: "پرۆژه‌یاسای بودجه له لایه‌ن حكوومه‌تی پێشوه‌وه ئاماده كراوه، تێڕوانینی حكوومه‌تی ئێستاش بۆ بودجه زۆر جیاوازه".
وەزیرە کوردەکە کە پارتی دایناوە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرۆژه‌یاساكه‌دا، ڕووبه‌ڕووی كێشه بوونه‌ته‌وه، وتیشی: "هۆكاره‌كه‌ش كه‌می كاته".
لەدرێژەی قسەکانیدا وتی "چه‌ندین بیرۆكه‌مان هه‌یه، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كان و نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌باره‌ی بودجه‌وه پێشكه‌ش كراون، ئێمه ئاماده‌یی ته‌واومان هه‌یه له‌گه‌ڵ په‌رله‌ماندا به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف كار بكه‌ین".
هه‌روه‌ها وه‌زیری دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، جه‌ختی كرده‌وه، كه ههماههنگێكیان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، ده‌بێت.