داوای پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ مادەی ١٤٠ دەکرێت

پەرلەمانتارێکی گۆڕان رایگەیاند" ژمارەی واژووی پێویست کۆکراوەتەوە بۆ دروستکردنی لیژنەیەک بۆ مادەی ١٤٠ ی دەستور کە تایبەتە بەناوچە جێناکۆکەکان".

کاوە محەمەد ئەندامی فراکسییۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بە سپی راگەیاند " پشتبەست بە مادەی (٧١)ی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و هاوپێچ لەگەڵ ئیمزای (٥٣) پەرلەمانتار،ئەمڕۆ ١٢ تشرینی دووەم داوای پێکهێنانی لیژنەی چاودێری جێبەجێکردنی مادەی (١٤٠)مان ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد".

کاوە محەمەد کە ناوی ٥٣ پەرلەمانتارەکەشی بۆ سپی ناردووە، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە داوایەکیان و ئەو واژووانەی کۆیان کردۆتەوە رێچکەی یاسایی خۆیان بڕیووە، دەبێت سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیار لەسەر پێکهێنانی لیژەکە بدات.

مادەی ١٤٠ دەستوری عێراق کە تایبەتە بە ناوچە جێناکۆکەکانی نێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم چارەسەری یاسایی و دەستوری بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی ئەو ناوچانە داناوە.



PM:09:19:12/11/2018