فەرمانگەی کارتی نیشتمانی سەرجەم هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

فەرمانگەی رەگەزنامەو كارتی نیشتمانی سلێمانی، ئاگادارینامەیەك بڵاودەكاتەوە سەبارەت بەو كەسانەی دەیانەوێت ناو و نازناو و گواستنەوەی تۆمار بكەن، كە دەبێت لەڕێگەی ئۆنلاینەوە داواكاری پێشكەش بكەن.

فەرمانگەی رەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی، لەو ئاگادارینامەیەدا، روونیكردۆتەوە: هەر هاووڵاتییەكی عیراقی دەبێت لەڕێگای ئەم ناونیشانەوە بەئۆنلاین داوای گۆڕینی ناو و نازناو و گواستنەوەی تۆمار پێشكەش بكات و چاوەڕێی ڕەزامەندی بكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای وەرگرتنی رەزامەندی لەبەڕێوەبەرایەتی‌ رەگەزنامەوباری شارستانی‌ سلێمانی، مامەڵەكەی بۆ ڕێكدەخرێت.

کلیک بکە بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەکە



AM:09:07:13/11/2018