پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارانی ڕووداوەكەی بازاڕی علوجەكە ڕادەگەیەنێت

بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراوەتەوە چەند كەسێك لە پێشانگای كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی لە هاوڵاتییەك دەدەن و پۆلیسیش دەستگیركردنی تۆمەتبارانی ئەو ڕووداوە ڕادەگەیەنێت

بەگوێرەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی هاوڵاتییەك لە بازاڕی علوجەكەی سلێمانی كەوتووە و خوێنێكی زۆری لێ رۆیشتووە، هەروەها بە چەند كەسێكیش لێی دەدەن، ژمارەیەك هاوڵاتیش لە دەوروبەری رووداوەكە كۆبوونەوەتەوە و كەسێك دەڵێت "مەیكوژن بیدەنە دەست یاسا".

لەبارەی ڕووداوەكەوە نەقیب سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی  بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند رووداوەكە لەنێوان سێ كەسدا بووە كە خەڵكی كەركوك بوون و بەڕێكەوت یەكترییان لەو شوێنەدا بینیوە و ئو ڕووداوەی لێكەوتۆتەوە

ووتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وتیشی "ئەو دوو كەسەی تەقەیان كردووە  لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیركراون بریندارەكەش فەرمانی دەستگیركردنی بە تۆمەتی كوشتن و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر هەبووە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی سلێمانییە و دەستبەسەرە".




AM:11:50:13/11/2018