خانمە پێشکەشکارێکی کورد دووگیان بوونی خۆی ڕاگەیاند

پێشکەشکار و بێژەری کەناڵی کوردستان ٢٤، تروسکە سادقی، دووگیان بوونی خۆی ڕاگەیاند.

تروسکە لە پێگەی خۆی لە حۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەپاڵ وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی نوسیویەتی:

حەوتەوانەی خۆمان بۆمنداڵەكەمان

یەكەم: ماڵمان كرد بە نیشتمان بۆ ئەوەی نیشتمان لەبیر نەكەین.
دووەم: لە خوێنەوە كورد خۆشەویست و كوردستان پەرەست بووین، بۆ ئەوەی ھەنگاوەكانی داھاتوومان بپارێزین.
سێیەم: خۆشەیستیمان پاراست بۆ ئەوەی مرۆڤ بوونمان بپارێزین.
چوارەم: دەمامك پۆش نەبووین، توورەیی، ئارامی، پێكەنین و گریانمان ھەبوو، بۆ ئەوەی درۆ نەكەین.
پێنجەم: لە شوێنی كار ماندوو بووین، بۆ ئەوەی نانی پاڵكەوتن و ماستاو نەخۆین.
شەشەم : بڕیارماندا ریفراندۆم و خیانەت وەكوو خۆی بۆ منداڵەكانمان بگێرینەوە، بۆ ئەوەی ھەرگیز لەبیری نەكەن.
حەوتەم : ھەوڵی بەختەوەرکردنی بنەماڵەماندا (منداڵ، دایك، باوك، خوشك و بڕا)، تێگەیشتین بنەماڵەیەكی بەختەوەر كوردستانێكی بەختەوەر دروست دەكات.

دوای حەوت ساڵ یەكبوونمان، خێزانێكی كوردی بەختەوەرین..



AM:11:59:13/11/2018