بەپێی پێشبینییەكانی ماڵپەڕی accuweather تایبەت بە كەشوهەوا، لە مانگی یەكی ساڵی نوێدا بەفر بارین هەرێمی كوردستان بەگشتی و پارێزگای سلێمانی بەتایبەت دەگرێتەوە.
ماڵپەڕی (accuweather)ی ئەمریكی تایبەت بە كەشوهەوای جیهان بڵاوی كردەوە، لە 22ی جەنیوەری (22ی یەكی 2019) بەفر بارین هەرێمی كوردستان بەگشتی و پارێزگای سلێمانی بەتایبەت دەگرێتەوە و لەناو شاریشدا دەبارێت.
هاوكات ماڵپەڕەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو كە لە ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێكی باران بارینی بەهێز هەرێم دەگرێتەوە و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرماش ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن.