بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تشرینی دووه‌م، حوكمی له‌سێداره‌دانی ژنێكی كورد له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی شاری سنه جێبه‌جێ كرا.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه، ژنێکی تەمەن 27 ساڵ بەناوی "شه‌راره ئه‌لیاسی" له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی شاری سنه لە سێدارە دراوە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، " پێنج ساڵ لەمەوبەر به تۆمه‌تی كوشتنی كه‌سێك به‌ناوی "كاوه غوڵاموه‌یسی" ده‌ستبه‌سه‌ركرا و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی ئێرانه‌وه حوكمی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوە.
رێكخراوه‌كه ئاماژەی ەبوەشکردووە، به پشتبه‌ستن به ئاماری تۆماركراو له‌ناوه‌ندی ئاماری رێكخراوه‌كه‌یان، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2018وه تائێستا سزای له‌سێداره‌دانی سێ ژنی كورد له به‌ندیخانه‌كانی ئێران جێبه‌جێ كراوه.