گۆڕانکاری لە خشتەی پێدانی کارەبا دەکرێت

وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، خشتەی پێدانی کارەبا لە سنوری پارێزگای سلێمانی گۆرانکاری بەسەردا هاتووەو لەئێستادا هاووڵاتیان بە سێ گروپ کارەبایان پێدەدرێت.
 
سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایەگیاندووە،" لە ئێستاوە رۆژانە 12 کاتژمێر کارەبا دەدەین بە هاووڵاتیان کە بە دووجار پێیان دەدرێت هەر جارەی 6 کاتژمێر".

 وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەباسی سلێمانی بۆ دوارۆژ ئەوەشی خستوەتەڕوو، پێشووتر ئێمە نزیکەی 20 کاتژمێر کارەبامان دەدا بە هاووڵاتیان و بەڵام بەهۆی زۆری خواستەوە ناچاربووین بەرنامەی کارەبا بگۆڕین.


PM:03:26:13/11/2018