ڤاڵڤێردی دەیەوێت دیمبلی لە بەرشەلۆنە دەربکات



میدیاکانی ئیسپانی ئاشکرایان کردووە، ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت عوسمان دیمبلی فەرەنسی یاریزانی لاوی یانەکەی دەربکات و ئەو یاریزانە بە یانەیەکی تر بفرۆشێت.
بەهۆی پابەندنەبوون بە یانەکەیەوەو راهێنانەکان، ئەو راهێنەرەی بەرشەلۆنە لە یاریزانەکەی توڕەیەو داوای لە ئیدارەی بەرشەلۆنە کردووە لە گواستنەوەکانی زستانە دەستبەرداری ببن.
لە ئەگەری چوونی ئەم یاریزانەش نزیکترین یانەش یانەکانی خولی ئینگلتەرا دەبێت.



PM:06:17:13/11/2018