پاش نیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٣ی تشرینی دووەم، پیاوێکی تەمەن ٤٧ ساڵ بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە تیایدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوە کردووە، "ئەمڕۆ هاوڵاتیه‌كى ته‌مه‌ن ٤٧ له‌سه‌نته‌رى پارێزگاى دهۆك کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".
ئەوەش خراوەتەڕوو، "هاوڵاتیەکە بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف فیشەکی بەخۆیەوە ناوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە".
لەکۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا پۆلیسی دهۆک ئەوەی خستوەتەڕوو،"بەڕێوەبەرایەتیەکەیان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕوداوەکە کردوەتەوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوەکان کردووە".