سه‌رۆك كۆماری توركیا،له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نوساندا هه‌ره‌شه‌ی له شارۆچكه‌ی مه‌خوری سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر كرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌وه‌ڵامی رۆژنامه‌نوسان رایگەیاند "ته‌نها قه‌ندیل نییه و بابه‌تی مه‌خمووریش له ئارادایه، مه‌خموور هێلانه‌ی په‌كه‌كه‌یه. ئێستا (12) بۆ (13) هه‌زار كه‌سی تیادایه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ئیدی له‌م كاره بێزار بووه، ده‌یه‌وێت ئه‌وێ تێكبدات".
وەک ئاژانسی ئانادۆڵ بڵاویکردۆتەوە، سەرۆکی تورکیا وتوویەتی " پێویست حكوومه‌تی عێراق و ئه‌مریکا و حكوومه‌تی باکوری عێراق كارێك له‌باره‌ی بوونی په‌كه‌كه‌وه بكەن له عێراق. ئینشائه‌ڵڵا ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی ئه‌مریكا له زه‌مینه‌یه‌كی قه‌ندیلدا جێگیرده‌كه‌ین".
له‌باره‌ی دانانی خه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆده‌ستگیر كردنی سه‌ركرده‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان ( په‌كه‌كه ) سه‌رۆك كۆماری توركیا وتی "دانانی خه‌ڵاتی پاره له‌سه‌ر سێ سه‌ركرده‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، هه‌نگاوێكی دواكه‌وتووه، ناكرێت لێی دڵنیابین، ئێمه ئه‌مه به گه‌مه‌یه‌ك ده‌زانین بۆ شه‌رعیه‌تدان به‌وه‌ی گوایه په‌كه‌كه و په‌یه‌ده دوو پێكهاته‌ی جیاوازن، بێگومان به‌م گه‌مه‌یه هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێین، بێگومان روونكردنه‌وه‌كانی یه‌په‌گه‌ش ئه‌مریكا به‌درۆده‌خاته‌وه، له راستیدا روونكردنه‌وه‌كه‌ی یه‌په‌گه، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه له په‌كه‌كه جیا نین."