عادل عەبدولمەهدی: پێشهاتی ئیجابی لەبواری نەوت لەگەڵ هەرێمدا هەیە

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند" پێشهاتى ئیجابى له‌ئارادایه‌ بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر".

لە کۆنگرەی رۆژنامەگەری هەفتانەی، عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند " له‌گه‌ڵ هه‌رێم كارده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت".

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەدرێژەی قسەکانیدا رایگەیاند " پێشهاتى ئیجابى له‌ئارادایه‌ بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر".

سەبارەت بە پڕکردنەوەی شوێنی هەشت وەزیرە بەتالەکەی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد "به‌منزیكانه‌ پێكهاته‌ى حكومه‌ت ته‌واو ده‌كه‌ین".

هەروەها دەربارەی شەڕی داعش ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە سنوری سوریا لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە پارێزراوەو لە ژێر کۆنترۆڵدایە.

PM:08:41:13/11/2018