ڤیدیۆ.. حەوت ملیار دیناری عێراقی بەهۆی لافاوەوە لەناودەچێت

سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراق لە دانیشتنی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بەهۆی لافاوە لە بانکی رافدین ٧ ملیار دیناری عێراقی لەناو چووە.

عەلی عەلاق سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراق لە دانیشتنی پێشووی پەرلەمانی عێراق کە بانگهشێت کرابوو بۆ ئەو دانیشتە، لەوەلآمی پرسیاری پەرلەمانتاراندا وتی" بەهۆی لافاوە ١٠ ملیار دینار تیا نەچووە، بەڵکو ٧ ملیار دینار لە بانکی رافدین تیا چووە".

دەربارەی ئەم رووداوە ژمارەیەک پەرلەمانتار داوای لێکۆڵینەوەو سزادانی عەلی عەلاق سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراق دەکەن.






PM:10:18:13/11/2018