بەرەسمی یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ سۆلاری راگەیاند


یانەی ریاڵ مەدرید ئێوارەی ئەمڕۆ گرێبەستی کاتی سانتیاگۆ سۆلاری کردە رەسمی و مانەوەی ئەو راهێنەرەی تا سێ ساڵی تر راگەیاند.
یانەی ریاڵ مەدرید لە سایتی رەسمی خۆیەوە واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ سۆلاری تا مانگی شەشی ساڵی ٢٠٢١ راگەیاند، ئەمەش دوای ئەو ئەنجامە باشانەی لە دوای دورخستنەوەی لۆپتیگی لە یانەکە تۆماری کردو توانی لە ٤ یاری لەسەر یەک ٤ بردنەوە تۆمار بکات.



PM:10:21:13/11/2018