گۆرانییەک لە یادی سلێمانیدا بڵاوکرایەوە

بەبۆنەی 234 هەمین ساڵیادی بنیادنانی شاری سلێمانی هونەرمەندی لاو ئیلیاس جۆڵا گۆرانییەکی بە ناوی لە سلێمانی خۆشتر کوێیە بڵاوکردەوە.
ئەم بەرهەمە ئاوازی هونەرمەند حەسەن دەرزی-یە ، لۆكەیشنی وێنەگرتن لە سەرچنار و ناو سەرای سلێمانی تۆمارکراوە .
ئەم بەرهەمە لە لایەن کەناڵی خاکەوە کاری بۆکراوە و لەلایەن یوسف حاجی یونسەوە کاری دەرهێنان و سیروان کەریمیش کاری وێنەگرتنی بۆ کردووە

PM:11:49:13/11/2018