گۆرانیبێژی ناوداری کورد "حه‌مید عوسمان" نوێـترین كلیپی خۆی به‌بۆنه‌ی یادی 234 ساڵی دامه‌زراندنی شاری سلێمانییه‌وه بڵاوكرده‌وه.
"سلێمانی" ناویبه‌رهه‌مه‌كه‌ی هونەرمەند حامید عوسمانە کە تایبەت بەشاری سلێمانی وتویەتی و ئەمڕۆ چوار شه‌ممه 14ی تشرینی دووەم كه ساڵیادی دامه‌زراندنی شاره‌كه‌دا بڵاوكرایەوه.
بەرهەمەکەی حامید لە تێكستی ئیسماعیل محه‌مه‌دەو كاری دابه‌شكردنی مۆسیقای له لایه‌ن ئاریۆسه‌وه بۆ كراوه و هەروەها ئاوازەکەیشی لەلایەن هونه‌رمه‌ند حه‌مید عوسمان خۆیەوە بۆ داناوه، کاری بەرهەمهێنانیشی بڕیار فه‌تاح بۆی کردووەوو به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌میش ئاریان جه‌ماله.
حه‌مید عوسمان له ساڵی 1985 له‌دایك بووه و یه‌كێكه له گۆرانیبێژه دیاره‌كانی كوردستان، کە هه‌ردوو شێوازی كولتووری و ستایلی نوێ گۆرانی ده‌ڵێت.