بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، سێ
هاوڵاتی لە ناوچەی ئامێدی گیانیان لەدەستدا.
عیماد یونس، یەکێک لە کەسانەی کە کەسوکارەکەی
گیانیان لەدەستداوە بە ڕووداوی وتووە "ئەو سێ کەسە خەڵکی گوندی ئەرەدنان و بۆ
لەوەڕاندنی مەڕوماڵات چووبوونە گوندی کۆنی ئەرەدنا، بەڵام شەوی رابردوو
(14-11-2018) بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا گیانیان لەدەستداوە".
هەروەها رەمەزان رێکانی، بەرپرسی ناوچەی سەرسنگی
پارتی دیموکراتی دەڵێط "هەرسێ هاونیشتمانی بە ناوەکانی: رەمەزان ئەحمەد، دلۆڤان
ساڵح و ئیسماعیل حەسەن کە خەڵکی یەک گوندن و دووانیان پێشمەرگەن، ئەوی دیکەشیان
کادیری پارتییە، بۆ لەوەڕاندنی مەڕوماڵات چووبوونەوە گوندی خۆیان، بەڵام شەوی
رابردوو لەو گوندە گیانیان لەدەستداوە".