سێ وەزیری بەریتانیا دەستیان لەکارکێشایەوە

‌وێنە: AFP
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تشرینی دووەم، سێ وەزیری کابینەکەی تێریزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەستیان لەکارکێشایەوە.

وەک دژایەتیکردنێکی رەشنووسی تێرێزا مەی بۆ رێککەوتنی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا (برێکزیت)، هەریەک لە دۆمێنیک راب، وەزیری برێکزیت لە حکومەتی بەریتانیا، ئیستەر مەکڤی، وەزیری بەریتانیا بۆ کار و مووچە، سوێڵا براڤەرمان، جێگری وەزیری برێکزیت و شەیلش ڤارا، وەزیری ئێرلەندای باکوور دەستیان لەکارکێشایەوە.

دوێنێ چوارشەممە 14ی تشرینی دووەم، تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دوای کۆبوونەوەی حکومەت رایگەیاند، کابینەکەی بە زۆرینەی دەنگ رەشنووسی جیابوونەوەیان لە یەکێتیی ئەوروپا پەسندکردووە.

 سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پێشیوایە بڕیارەکە "باشترینە بۆ بەرژەوەندی سەرتاسەری شانشینی یەکگرتوو".



PM:04:09:15/11/2018