دابەشکردنی مووچە بەردەوامە و هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییەوە دەست "سپی میدیا" کەوتووە ڕۆژی یهكشهممه موچهی ئاسایش و ئهنجومهنی ئاسایش و هێزی زێرهڤانی و هێزی ئامادهو بهرگری فریاكهوتن دابەش دەكرێت.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد ڕۆژی دووشەممە مووچەی وەزارەتەکانی شارەوانی و گەشتوگوزار و پلاندانان و کارەبا و چەند وەزارەتێکی دیکە دابەش دەکرێت.
جەختیشی کردەوە ئەم هەفتەیە کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران دێت.
هەروەها بەپێی زانیارییەکانی سپی حكوومەتی عێراق بڕی ٣١٧ ملیار دینارەكەی ئەم مانگەی ڕادەستی وەزارەتی دارایی كردووە و بەم هۆیەشەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب خێراتر دەكرێت.