گۆرانییەکی کوردی کە میکسێکە و لەلایەن دوو
خانمە گۆرانیبێژی باکووری کوردستانەوە وتراوە توانی ڕیکۆردێکی مێژووی بۆ
گۆرانییەکی کوردی تۆمار بکات.
ئەو گۆرانییە لە لایەن ڕۆژبین گەزال و
فەهیمەوە وتراوە و لە ٢٠ی ئابەوە تا ئێستا توانیویەتی 14 ملیۆن بینەر تێبپەڕێنێت و
یەکەمجارە لە یوتوب گۆرانییەکی کوردی بتوانێت ئەو ڕێژە بینەرە تێبپەڕێنێت.
هەروەها ئەو دوو خانمە گۆرانیبێژە لە شەش
ڕۆژی ڕابردوودا گۆرانییەکی هاوشێوەیان بڵاوکردەوە و تەنها لە شەش ڕۆژدا زیاتر لە دوو
ملیۆن و نیو بینەری هەبووە.