یەکێتی ئەوروپا جارێکی دیکە لیستی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان نوێ دەکاتەوە و دیوانی دادی ئەوروپاش ڕایدەگەیەنێت بڕیاری بە تیرۆریست ناساندنی پەکەکە هەڵەیە.
ده‌رباره‌ی سكاڵایه‌ك كه ده‌رباره‌ی ئه‌و بڕیاره تۆمار كراوه، دیوانی دادی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی بۆ ئه‌و بڕیاره پێشكه‌ش كراون زۆر به‌هێز نین. ڕاشیگه‌یاند، وه‌ك پێویست به‌دواداچوون له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كان نه‌كراوه. دادگه‌ی گشتیی دیوانی داد جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بڕیاره‌كه هه‌ڵه‌یه.
بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی فورات نیوزی نزیک لە پارتی کرێکاران، دادگه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كرد، ڕووداو و چالاكییه‌كان وه‌ك بیانوو بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی په‌كه‌كه خراونه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام ئه‌م ئارگۆمێنتانه له لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه به هه‌ڵسه‌نگاندنێكی قانوونی‌دا تێنه‌په‌ڕیون. ڕاشیگه‌یاند، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌خرێنه پاڵ په‌كه‌كه یارمه‌تیده‌ر نین بۆ دروستكردنی ئارگۆمێنتی به‌هێز.