ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، عێراق ھەناردەکردنی نەوتی لە کەرکوک دەستپێکردوەتەوە دوای ئەوەی بەھۆی ناکۆکی نێوان بەغدا و ھەولێر بۆ زیاتر لە ماوەی ساڵێک راگیرابوو.
رۆیتەرز ئاماژەی بەوەش کردوە، ئەوەش بە سەرکەوتنێک بۆ حکومەتی ئەمریکا دادەنرێت کە فشاری لەھەردوو حکومەتی بەغدا و ھەرێمی کوردستان کردوە بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوت لە کەرکوکەوە، بۆ ئەوەی ھاوکاربێت لەچارەسەرکردنی کەمبوونەوەی نەوتی خاوی ئێران لەناوچەکەدا، دوای ئەوەی واشنتۆن سزای نوێی بەسەر تاراندا سەپاند.
ئاژانسە لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردوەتەوە، کە ئەمرۆ ھەینی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە ئاستێکی مام ناوەندیدا ھەناردەکردنی نەوتی کەرکوک لە نێوان ٥٠ بۆ ٦٠ ھەزار بەرمیلی رۆژانە دەستی پێکردوەتەوە.