قایمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ روونكردنه‌وه له باره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی كارمه‌ندی كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی له بیره غازێكی سنووری قه‌زاكه‌یان ده‌دات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوه، تیایدا قایمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌ڵێت "شەوی رابردوو کاتژمێر یه‌ك لەکاتی هەڵکەندنی بیری غاز بەهۆی دەرپەڕینی غاز لە گوندی توڕکەی قەزای چەمچەماڵ کارمەندێکی کۆمپانیای پارکەر درێلینگ کەتایبەتە بە هەڵکەندنی بیری غاز گیانی لەدەستدا بەناوی ئەندری و خەڵکی وڵاتی کەنەدایە، دوو کارمەندی دیکەش برینداربوون".
راشیگه‌یاندووه: دەستبەجێ تیمەکانی بەرگری شارسانی چونەتە شوێنی رووداوەکە و بارودۆخەکە کۆنترۆڵکراوە.
قایمقامیەتی چەمچەماڵ ئه‌وه‌شی وتووه "هەموو ئەو دەنگۆیانە رەت دەکەینه‌وە کە باس لە روودانی تەقینەوە دەکەن، به‌ڵكو راستی رووداوکە دەرپەڕینی غازبووە لە گوندی توڕکەی سنوری چەمچەماڵ".