لافاو شەقام و گەڕەکەکانی کەرکوکی گرتەوە

لەسەر لەبەیانى ئەمرۆوە بارانێکى بەخوڕ کەرکوکى گرتەوە و بەشێکى زۆر لەشەقام گەڕەکەکانى شارەکەى لافاو هەستاوە.

بەگوێرەی زانیاریەکان هەندێک شوێن ۳۰ سم ئاو بەرزبووەتەوە و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل کێشەی بۆ دروست بووە، هەوەها لافاو بەشێکى زۆرى گەڕەکى پەنجا عەلى گرتوەتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان تا ئێستا بەدەمیانەوە نەهاتوون.

بەگوێرەی زانیاریەکان تا ئێستا لافاوەکە زیانى گیانى نەبوە و ئەوەى هەبوە زیانى مادییە و بەرئۆتۆمبێلەکان کەوتوە و خێزانێکیش لە ماڵى خۆیاندا بەهۆى لافاوەوەو ماونەتەوە و تواناى هاتوچۆیان نەماوە.



PM:06:47:16/11/2018