راکیتچ گەڕایەوە بۆ بەرشەلۆنە



بەهۆی بوونی پێکانەوە، راکیتچی کرواتی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنە، شاندی هەڵبژاردەکەی جێهێشت و گەڕایەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە.
راکیتچ لە یاری نێوان کرواتیاو ئیسپانیا کە یاریەکە ٣-٢ بە سودی هەڵبژاردەکەی بە کۆتا هات، دوای ٦٧ خولەک یاریکردن توشی پێکان هات ونەیتوانی یاریەکە تەواو بکات.
ئەمڕۆ ئەو یاریزانە گەڕانەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە ناتوانێت ئامادەی یاری رۆژی یەکشەممە بەرامبەر بە ئینگلتەرا ببێت لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا لە گەڕی چوارەم.



PM:09:31:16/11/2018