وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

بڕیارە سبەی شەممە 17ی تشرینی دووەم، بەمەبەستی گفتۆگۆ کردن لەسەر چەند پرسێک شاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات.

د. ئەحمەد سەفار، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند"سبەینێشاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەگاتە بەغدا، لەگەڵ حکومەتی عێراق لە سەر کێشەی نەوت و بودجە کۆدەبێتەوە".

ئەو ئەندامە بە دوارۆژی راگەیاندووە:"سەردانی ئەو شاندەی حکومەتی ھەرێم بۆ بەغدا گرنگە، چونکە گەلێک کێشە لە نێوان ھەرێم و ناوەند تا ئێستا بە ھەڵپەسێردراوی ماونەتەوە"

ئاماژە بەوەشکرد:"چاوەڕێدەکرێت ئەو شاندەی ھەرێم گفتۆگۆ لەگەڵ حکومەتی ناوەند بکەن بۆ دۆزینەوەی ھەندێک چارەسەر لە سەر بابەتی بودجە و نەوت و مووچەی ھێزەکانی پێشمەرگە و زیندانیانی سیاسی و; کەسوکاری شەھیدان".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی جەختی لەوەشکردەوە:"حکومەتی ھەرێم و بەغدا رێککەوتوون لە سەر ناردنی 50 تا 100ھەزار بەرمیلی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی کەرکوک لە بەرامبەریشد; بەغدا مانگانە گوژمەیەک پارە بە حکومەتی ھەرێم بدات".



PM:11:28:16/11/2018