بۆ ڕۆژی حەوتەم لە دەڤەری ڕاپەڕین کرێکارانی کۆمپانیای گارێکس بەردەوامن لە مانگترن و داوا دەکەن کە مووچەکانیان وەک جارانی لێ بکرێتەوە.
لە دەڤەری ڕاپەڕین کرێکارانی کۆمپانیای گارێکس کە کۆمپانیایەکە لە بواری پاککردنەوەی شاردا کاردەکات مانیان گرتووە و شارەکەیان پاک نەکردووەتەوە و داوای ئاسایی کردنەوەی مووچەکانیان دەکەن.
ئەو کرێکارانە داوا دەکان کە مووچەکانیان بکرێتەوە بە ٤٥٠ هەزار دینار کە لە سەرەتادا موچەیان بەو شێوەیە بووە بۆ ئەوەی بچنەوە سەر کارەکانیان.
ئەمیر حەسەن - ڕانیە