میدیاکانی تورکیا هەواڵی مەشقی هیزە ئیسلامییەکان بڵاودەکاتەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە له ئاماده‌كاریدان بۆ به‌شداریكردن له ئه‌گه‌ری ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا له رۆژهه‌ڵاتی رووباری فوڕات.
ئاژانسی ئانادۆل بە وێنەوە بڵاویکردەوە لیوای هه‌مزه كه له ساڵی ٢٠١٥ له دژی رێكخراوی "تیرۆریستی" داعش دامه‌زراوه و ئه‌ندامه‌كانی توركمانی سووریا‌ن و له نزیكه‌ی ٦ هه‌زار و ٥٠٠ شه‌ڕكه‌ر پێك دێت له ژێر چه‌تری سوپای سووریای ئازاد‌دا له هه‌ردوو ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕات و لقی زه‌یتوندا پشتیوانی سوپای توركیایان كرد.
سه‌یف ئه‌بوبه‌كر كه یه‌كێكه له‌و فه‌رماندانه‌ی مه‌شق و راهێنان له سه‌ر تاكتیكه‌كانی جه‌نگ و ته‌قه‌كردن به ئه‌ندامانی لیواكه له قه‌زای عه‌زاز ده‌كات، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "به‌جۆرێ‌ك له جۆره‌كان ئێستا ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیین بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه و په‌یه‌ده له رۆژهه‌ڵاتی فوڕات. ئێمه‌ش مه‌شق و راهێنان به سه‌ربازانمان ده‌كه‌ین".
ناوبەناو تورکیا بۆردومانی ناوجە سنوریەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکات و هەڕەشی هێرشکردنە سەر تەواوی رۆژئاوا دەکات، بەڵام تا ئێستا هێزە هاوپەیمانەکانی دژی داعش بەریان لەو هەڕەشانە گرتووە کە ئەنجامبدرێت.