شارا ئیبراهیم لەسەر شاشە دووردەکەوێتەوە

خانمە پێشکەشکاری بەناوبانگی کورد،لە شاشەکان دوردەکەوێت، ئەوەش پاش ئەوەی ئاشکرایکرد کە دووگیانە.

شارا ئیبراهیم لە ڕێگەی پێگەی تایبەتیی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئاشکرایکرد کە بۆ جاری دووهەم لە ژیانیدا دووگیانە.

شارا لە دواین بەرنامەیدا ئاشکرایکرد هەر کات جارێکی دیکە ببێتەوە بە دایک لەسەر شاشەکان دووردەکەوێتەوە، بەس جەختی کردەوە لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانێت تا کۆتایی لەسەر شاشە دووربێت و هەر دەگەڕێتەوە سەر شاشەکان.

شارا ئیبراهیم دووجار هاوسەرگیری کردووە و لە هاوسەری یەکەمی خاوەنی منداڵێکە و ئەمە جاری دووهەمە دوگیان بێت



AM:10:35:18/11/2018