ترامپ: تا سێ شەممە بکوژی خاشقچی رادەگەیەنین

 سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ رایدەگەیەنێت " کە لە دوو رۆژی داهاتوودا ( سێ شەممە ) وڵاتەکەی بکوژی نووسەرە سعودییەکە، دیاری دەکات.
 
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە کالیفۆرنیا  لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان " رۆژی دووشەممە 19/11/2018 یان سێشەممە ئیدارەی وڵاتەکەی راپۆرتێکی تەواو لەبارەی کوژرانی جەمال خاشقچی، نووسەری سعودی، بڵاو دەکاتەوە".
 
سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرای دەکات لەو راپۆرتەدا، وڵاتەکەی بکوژی جەمال خاشقچی دیاری دەکات.
 
ئەوە لە کاتێکدایە کە دەزگای (CIA) راگەیاندووە، بن سەلمان فەرمانی کوشتنی قاشخچی دەرکردووەو
میدیاکانی ئەو وڵاتەو دیموکراتەکان و بگرە کۆنگرێسمانەکان کە نێویشیاندا کۆماریەکانی تێدایە، کە محەمەد سەلمان بە فەرمان دەرکەری تاوانی کوشتنەکە ناوزەد دەکەن، بەڵام ترامپ تا ئێستا بەرگری لێدەکات. 
 
جەمال خاشقچی، نووسەر، رۆژنامەنووس و هاووڵاتیی سعودیە لە ئیستەنبوڵ لە رۆژی 2/10/2018ـەوە ون بوو و دواتر لە رۆژی شەممە 6/10/2018، ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری ژمارەیەک بەرپرسی تورکیا بڵاوی کردەوە، کە خاشقجی لەناو کونسوڵخانەی سعودیە کوژراوە.
 
دوای 18 ڕۆژ، له‌ رۆژی شەممە 20/ 10/ 2018، ئاژانسی هەواڵی سعوودیی فەرمی، بڵاوی کردەوە، کە جەمال خاشقجی، لەگەڵ ژمارەیەک هاووڵاتیی وڵاتەکەی لەناو کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە ئیستانبوڵ بە دەست بەشەڕ هاتووە و دواتر به‌و هۆیه‌وه‌، گیانی له‌ده‌ست داوه‌.



PM:12:34:18/11/2018