کەناڵێکی نوێی ئاسمانی کوردی دەکرێتەوە

تۆڕی میدیایی "کوردماکس" کە خاوەنی سێ کەناڵی ئاسمانین، بڕیارە کەناڵێکی دیکەيش بکەنەوە، کە  تایبەتە بە میوزیک و گۆرانی کوردت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست "سپی"کەوتوون، برارە بەم نزیکانە
 کەناڵی ئاسمانی "کورد ماکس میوزک" بکرێتەوە کە تایبەتە بە میوزیک و گۆرانی کوردی و لە کۆتایی ئەمساڵدا دەست بە پەخش دەکات.

تۆڕی میدیایی "کوردماکس" لە ئیستادا خاوەنی سێ کەناڵی ئاسمانی تایبەت بە خۆیەتی  لەوانە "کوردماکس" ،"کوردماکس شۆ" کە کەناڵێکی ھەمەڕەنگە و بەرنامەکانی شۆ ئامێز و کەیف و خۆشییە، چەندین دراماش پەخش دەکات، "کوردماکس پەپولە" تایبەتە بە بواری منداڵان و  بەکردنەوەی "کورد ماکس میوزیک" دەبێتە چوارەمین کەناڵی ئاسمانی تۆڕی میدیایی کوردماکس و گەورەترین تۆڕی میدیای کوردی.


ئه‌م بابه‌ته ‌6834 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:56:18/11/2018