دیدارێکی هونەری بەرفراوان لە گەرمیان بەڕێوەدەچێت

وەزارەتی ڕۆشنبیری بە سەرپەرشتی ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری گەرمیان، دیداری هونەری گەرمیان بەڕێوە دەچێت.

ڕزگار فەقێ وتەبێژی دیداری هونەری گەرمیان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە سپی میدیای ڕاگەیاند دیدارەکە لە ڕۆژی ٢٢ی مانگەوە دەست پێدەکات و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

سەبارەت بە ناوەڕۆکی دیدارەکەش، وتەبێژی دیدارەکە وتی لە ڕۆژی دووشەمەدا لە هۆڵی کەلار دەست پێدەکات شەش شانۆی سەرشەقامی تێدایە و ١٧ فیلمی سینەمایی تێدایە کە لە ڕووسیا و ئێران و چەند وڵاتێکی ترەوە نێردراون و فیلمی ناوخۆشی تێدایە.

وتیشی هەر لەو دیدارەدا هۆڵێکی سینەما و شانۆی نوێ دەکرێتەوە، هەروەها چەندین دیدار و کۆڕ و سیمیناری تێدا دەبێت.

 



PM:03:36:19/11/2018