كۆمیته‌ى ناوه‌ندى حزبى شیوعى كوردستان دووباره كاوه مه‌حمودى وه‌ك سكرتێرى حزب هه‌ڵبژارده‌وه و مەکتەبی سیاسی نوێش هەڵبژێردرا.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان له هه‌ولێر، هه‌ڵبژاردنى ناوخۆیى بۆ سكرتێر و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌نجامدا و به‌پێى ده‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بۆ جارێكى دیكه كاوه مه‌حمود به سكرتێر و بابه على به‌جێگرى سكرتێر بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ هه‌ڵبژێردرانه‌وه.
هەروەها مەکتەبی نوێی سیاسیش پێک هاتوون "احمد شێروانی (وه‌ك ئه‌ندامى نوێى مه‌كته‌بى سیاسى ده‌رچوو) و هیوا عومەر (وه‌ك ئه‌ندامى نوێى مه‌كته‌بى سیاسى ده‌رچوو) و به‌ره‌ڤان ئامێدی (دووباره وه‌ك ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ڵبژێردرایه‌وه) و شلێرعەبدولمەجید (دووباره وه‌ك ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ڵبژێردرایه‌وه) و ئه‌بو کاروان ( دووباره وه‌ك ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ڵبژێردرایه‌وه)"