ئۆزێل نیگەرانی رۆناڵدۆ لە چوونی ئاشکرا دەکات


مەسعود ئۆزێلی ئەڵمانی و یاریزانی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید و ئێستای یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی، بۆ یەکەمجار ئاشکرای دەکات کە کاتێک لە ساڵی ٢٠١٣ یانەی ریاڵ مەدریدی جێهێشتووە  رۆناڵدۆ زۆر نیگەران بووە.
ئۆزێل لە ساڵی ٢٠١٣ بە بڕی ٤٢ ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ریاڵ مەدریدەوە چووە یانەی ئارسناڵ و راهێنەری ئەو کاتی یانەی ریاڵ مەدرید ئەنچلۆتی پشتی بەو یاریزانە نەبەست.
ئۆزێل دەڵێ:" کاتێک من لە ریاڵ مەدرید چووم ، رۆناڵدۆ زۆر نیگەران بوو، رۆناڵدۆ دوای چوونی من رایگەیاندبوو من و ئەو رێکەوتنێکی باش لە نێوانماندا لە یاریگادا هەبوو ، بە باشی گۆڵمان دەدۆزییەوە ، کاتێک ئەو لە ریاڵ مەدرید چوو بۆ من زۆر ناخۆش بوو.



PM:10:23:19/11/2018