ئەفسەرێکی کوردی پلە باڵا شەهید بوو

ئەمشەو لە گوندێکی نزیک خانەقین ئەفسەرێکی کورد  بەپلەی موقەدەم شەهید بوو.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە خانەقینەوە بە سپی راگەیاند" ئەمشەو لە گوندی مەحمود عەزیز بۆمبیێک تەقیوەتەوە بە ئۆتۆمبیلێکی پۆلیسی فیدراڵیداو لە ئەنجامدا موقەدەمی کورد بەناوی فەیسەڵ کەراوی شەهید دەبێت".

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە سێ پۆلیسی تر کە پاسەوانی ئەو مقەدەمە کوردە بوون بریندار بوون.

لە دوای رووداوەکانی ١٦ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ەوە دۆخی ئەمنی ناوچە جێناکۆکەکان لە ناویشیاندا خانەقین تێکچووەو لەو ماوەیەی رابردوو لەبەر خراپی دۆخی ئەمنی ناوچەکەیان خەڵکی ئەو شارە کوردیە ناڕەزایەتی جۆراو جۆریان پێشان دا.



PM:10:24:19/11/2018